بچووکترین خولی تۆپی پێ لە جیهاندا؛ 20 یاری لە وەرزێکدا بەرامبەر هەمان یانە و تەنیا یەک ناوبژیوان
Rudaw · 14 Nov 2026

بچووکترین خولی تۆپی پێ لە جیهاندا؛ 20 یاری لە وەرزێکدا بەرامبەر هەمان یانە و تەنیا یەک ناوبژیوان

رووداو دیجیتاڵ خولی تۆپی پێی دوورگەکانی سیلی کە بە فەرمی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەراوە دانیپێدانراوە، تەنیا لە دوو یانە پێکدێت: گاریستن گەنەرز و وۆڵپاک واندەرز. ئەم دوو یانەیە لە وەرزێکدا 20 جار لە رۆژانی یەکشەممە لە هەمان کاتدا یاریی چوون و هاتن لە بەرامبەر یەکتر ئەنجام دەدەن. هەردووکیان سەر بە یانەی سانت مێرین کە دەکەوێتە سەر گەورەترینی ئەو پێنج دوورگەیەی خەڵکیان لێ دەژیت لە دوورگەکانی سیلی، بە دووریی نزیکەی 38 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کۆرنواڵ لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا.


⬅ Back home Read full article ➡