Rudaw · 14 Nov 2026
وردەکاریی هەوڵی یانەکانی تورکیا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ
رووداو دیجیتاڵ لە چەند کاژێری رابردوودا، دەنگۆی هەوڵدانی یانەکانی تورکیا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگال بەگەرمی بڵاوبووەوە، پاشئەوەی هەندێک سەرچاوەی میدیای لە نێو تورکیا، باسیان لە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی کرد. لە بەرامبەر هەواڵی میدیاکانی تورکیادا، ژمارەیەک میدیاکاری سعودی، رەتیانکردەوە رۆناڵدۆ ویستی رۆیشتن لە یانەکەی خۆی هەبێت، دووپاتیانکردەوە کریستیانۆ دەیەوێت بەدرێسی نەسڕەوە، کۆتایی بەکاروانی یارییکردنی خۆی بهێنێت.
⬅ Back home
Read full article ➡