تەرمی کرێکارێکی دیکەی تەقینەوەکەی ئیزمیر دۆزرایەوە و گیانلەدەستدان گەیشتە 19
Rudaw · 14 Nov 2026

تەرمی کرێکارێکی دیکەی تەقینەوەکەی ئیزمیر دۆزرایەوە و گیانلەدەستدان گەیشتە 19

رووداو دیجیتاڵ تەرمی کرێکارێکی دیکەی بێسەروشوێنبوو لە تەقینەوەکەی 9-11-2026ی کارگەکەی ئیزمیر دۆزرایەوە و ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 19 کرێکار بەرزبووەوە. ئێوارەی رۆژی هەینی 13-11-2026 تەرمی ئەو کرێکارە بەناوی باڕش گیونەی دۆزرایەوە کە لە تەقینەوەی کارگەی ئاسن و پۆڵای (هاباش)ی ئیزمیر بێسەروشوێن ببوو. کاژێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی 9-11-2026 بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کرێنی بنمیچ بۆ نێو کورەی ئاسن ئەو تەقینەوەیە روویدا.


⬅ Back home Read full article ➡