Kurdistan24 · 14 Nov 2026
بەنزین هەرزان دەبێت
پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەن بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزێت. ئەمڕۆ شەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، هۆکاری ئەم دابەزینە بۆ دابەزینی نرخی ماددەی ئێن تی بی دەگەڕێتەوە، کە ماددەیەکی سەرەکییە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و گۆڕینی بۆ موحەسەن و سوپەر. نرخی هەر تۆنێک لەو ماددەیە لە 50 وەرەقەوە بۆ 17 وەرەقە دابەزیوە، ئەمەش بە واتای دابەزینی 33 وەرەقە لە نرخی هەر تۆنێک دێت. ماددەی ئێن تی بی لە ئێران بەرهەم دەهێنرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡