رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پار 9.5 ملیۆن کەس تووشی شەکرە بوون
Rudaw · 14 Nov 2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پار 9.5 ملیۆن کەس تووشی شەکرە بوون

رووداو دیجیتاڵ بەگوێرەی نوێترین ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە، نزیکەی 589 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو (تەمەن 20 بۆ 79 ساڵ) لە سەرتاسەری جیهاندا نەخۆشیی شەکرەیان هەیە. رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت، لە ساڵی 2025دا نزیکەی 9.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی شەکرەی جۆری یەک بوون. شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە کاتێک روودەدات پەنکریاس ناتوانێت بڕی پێویست لە هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت یان جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ئەنسۆلینە بەکاربهێنێت کە بەرهەمی هێناوە.


⬅ Back home Read full article ➡