وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ رووداو: رۆژانە 760 تۆن گازی شل بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێ
Rudaw · 14 Nov 2026

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ رووداو: رۆژانە 760 تۆن گازی شل بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

رووداو دیجیتاڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێ، لە رۆژی دووشەممەوە تاوەکو کاتی ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، رۆژانە 760 تۆن گازی شل لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ. ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، فەلاح سەیید مەولوود، بەرێوەبەری گشتی نەوت و کانزاکان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "رێکارەکانی ناردنی گازی شل LPG بۆ هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە و رۆژی دووشەممە یەکەم بڕی گازی شل دەگات کە بڕەکەی 760 تۆنە."


⬅ Back home Read full article ➡