Kurdistan24 · 14 Nov 2026
سەرۆک بارزانی یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات
سەرۆک بارزانی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات و دەڵێت، "شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و رۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ". ئەمڕۆ شەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە. سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: "لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم".
⬅ Back home
Read full article ➡