Kurdsat News · 14 Nov 2026
نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 242هەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێداهاتووە، " سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە". دەقی پەیامەکە لە 242هەمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم، سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡