Rudaw · 14 Nov 2026
ئاکرێ، سلێمانی و شێروانە خەونی گەورە دەبینن
رووداو دیجیتال رۆژی یەکشەممە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلەدووەکانی عێراق دەسپێدەکەن، هەریەک لە یانەکانی ئاکرێ، سلێمانی و شێروانە سێ نوێنەری کوردستانن لە خولەکەدا. ئەمساڵ یارییەکانی خولەکە بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوەدەچێت. دوای تەواوبوونی یارییەکانی خولەکە، کە بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن، دوو یانە بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی عێراق سەردەکەون.
⬅ Back home
Read full article ➡