ئاسایشی هەولێر دوو تەقەکەرەکەی عەنکاوەی دەستگیرکرد
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

ئاسایشی هەولێر دوو تەقەکەرەکەی عەنکاوەی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (أ، ب، أ) و (ع، ج، أ) دەستگیرکردووە. ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە؛ دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە لە دوای ئەوە هات، کە تەقەیان کردبوو و پشێوییان لە عەنکاوە دروستکردبوو. راشیگەیاند؛ لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا گرتووە.


⬅ Back home Read full article ➡