بارەگای بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
964media · 14 Nov 2026

بارەگای بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 بارەگای بارزانی پەیامێکی لە یادی بونیادنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم. سلێمانی ئەو شارەیە، کە بۆتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ.


⬅ Back home Read full article ➡