شیرینیی ئۆزسوتی تەمەن 88 ساڵ لە لێواری مایەپووچبووندایە
Rudaw · 14 Nov 2026

شیرینیی ئۆزسوتی تەمەن 88 ساڵ لە لێواری مایەپووچبووندایە

رووداو دیجیتاڵ براندی شیرینیی ئۆزسوت کە لقی لە شاری هەولێریش هەیە و ناوەندەکەی لە تورکیایە، لە لێواری مایەپووچبووندایە. دادگەی سێیەمی بەرایی بازرگانیی ئیزمیر، لەبارەی کۆمپانیای STPکە کارەکانی براندی ئۆزسوت بەڕێوەدەبات و ئیبراهیم ئورلولو، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە، بڕیاری مۆڵەتی کاتیی کۆنکۆرداتۆ (رێککەوتنی خۆپاراستن لە مایەپووچبوون)ی بۆ سێ مانگ دەرکرد کە لە 5ی تشرینی دووەمی 2026ەوە دەستیپێکرد.


⬅ Back home Read full article ➡