Kurdistan24 · 14 Nov 2026
دادگای وان سزای نزیکەی 20 ساڵ زیندانی بۆ هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی هەکاری دەرکرد
دادگای تاوانی دووی هەرێمی وان، سزای 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ محەمەد سدیق ئاکیش، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی جۆلەمێرگ پەسەند کرد، کە پێشتر لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە و قەیوم لە شوێنەکەی دانرابوو. دادگاکە هاوکات بڕیاری بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی ئاکیشی دەرکرد، کە بە تۆمەتی "بەڕێوەبەری رێکخستن" بەسەریدا سەپێنرابوو، لە هەمان کاتیشدا سزای نۆ تۆمەتبارەکەی دیکەی هەمان دۆسیەی پەسەند کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡