Kurdistan24 · 14 Nov 2026
کوبا خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەمریکا ئامادە دەکات
مێگێل دیاز کانێل، سەرۆکی کوبا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی بۆ ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا ئامادە دەکات. ئەم هەنگاوە لە وەڵامی ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە وەک هەڕەشەی سەربازی لێکدراونەتەوە. مێگێل دیاز کانێل، سەرۆکی کوبا لە بارمبەر هەڕەشەکانی دۆنالد ترەمپ دا گوتی "بڕیارمان داوە بەرپەرچی هەر هەوڵێکی دەستدرێژیی سەربازیی بیانی بۆ سەر وڵاتەکەمان بدەینەوە".
⬅ Back home
Read full article ➡