964media · 14 Nov 2026
پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا لە کۆی 15 دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، قەحتان وەهبی وەنداوی، کە لە نەتەوەی تورکمانە، بە 14 دەنگ بە پارێزگاری نوێی شارەکە دەستنیشانکرا. ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەندامانی ئەنجومەن دەنگیان بۆ تاکە کاندید بۆ پۆستی پارێزگار دا و تێیدا 14 ئەندام دەنگیان بە قەحتان وەنداوی دا و کردیان بە پارێزگار، بەمەش دەچێتە شوێنی محەمەد سەمعان ئاغا، کە ئەویان بووە وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەت لە حکومەتی عەلی زەیدی.
⬅ Back home
Read full article ➡