گەڕەکە دێرینەکەی سلێمانی بێنازە و بەتەواوەتی پشتگوێ خراوە
964media · 14 Nov 2026

گەڕەکە دێرینەکەی سلێمانی بێنازە و بەتەواوەتی پشتگوێ خراوە

964+ شۆڕش قادری بڕیار بوو گەڕەکی شێخان بکرێتە شارێکی کەلتووری بۆ بۆنە و یادەکانی سلێمانی، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستاش، پرۆژەکە جێیبەجێ نەکراوە. بەشێکی زۆری گەڕەکەکە و 70٪ی خانووەکانی موڵکی شارەوانی سلێمانییە و بوونی سیمای دێرینی گەڕەکەکە هۆکارێکە بۆ ئەوەی وەکو شارێکی کەلتووری بناسرێت، بەڵام هێشتا ئاوڕێکی جددی لێ نەدراوەتەوە. گەڕەکەکە شوێنی نیشتەجێبوونی دەیان ناوداری شارەکە بووە، لەوانەش سلێمان پاشای بابان، حەپسەخانی نەقیب و هونەرمەندانی کۆچکردوو کەریم کابان و قادر کابان.


⬅ Back home Read full article ➡