مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.
VAR · 14 Nov 2026

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.

لەساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت خەڵک و جەماوەری ئەم شارە خۆشەویستەی کوردستان دەکەین کە لەسەرەتاکانی دروست بونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ پێشەنگ و ڕچە شکێن بوە. شاری سلێمانی هەر لەسەرەتای بونیادنانیەوە لە گشت کایەکانی ژیاندا داینەمۆی گۆڕانکاری و نوێکردنەوە و مەڵبەندی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی بوە، هەر ئەم شارە لەسەرەتاوە زادەی هەڵکەوتنی چەندین ڕوناکبیر و تێکۆشەر بوە کە لە مێژووی گەلەکەماندا پێگەیەکی گرنگ و بەرچاویان لە گشت کوردستان و ناوچەکەدا هەبوە.


⬅ Back home Read full article ➡