Rudaw · 14 Nov 2026
عەدنان حەمەد.. ئەو راهێنەرەی، نوری مالیکی سڕی کرد و محەمەد حەلبوسی گەڕاندییەوە
رووداو دیجیتاڵ عەدنان حەمەدی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، بۆ وەرگرتنی مەشقدانی یانەی گەرمە (ئەو یانەیەی محەممەد حەلبوسی، سیاستەڤانی سونەی عێراقی و سەرۆکی شانازییەتی)، پاش ساڵانێکی بەرچاو گەڕایەوە عێراق. حەمەد پێشتر لەلایەن نوری مالیکیی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە، بۆ هەتاهەتایە سڕکرابوو. یانەی گەرمە بەفەرمی دەستنیشانکردنی عەدنان حەمەدی راهێنەری دێرینی عێراقی، بۆ مەشقدانی تیپەکەی کە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، راگەیاند.
⬅ Back home
Read full article ➡