964media · 14 Nov 2026
“کۆرمۆر زیانی گەورەی بەرکەوتووە و ئێستا هیچ بڕە غازێک بەرهەم ناهێنرێ”
964+ ئەحمەد مستەفا کۆمپانیای دانە غاز لە روونکردنەوەیەکدا، دەنگۆی هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی غاز لە وێستگەی کۆرمۆر رەتکردەوە و رایگەیاند کە بەهۆی زیانە گەورەکانی کەوتوونەتە سەر وێستگەکە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی هیچ بڕە غازێکی نییە. وتەبێژی کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 دەڵێ، وەک پێشتریش لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە راگەیەنراوە، وێستگەی کۆرمۆر تووشی زیانێکی گەورە بووە و بەرهەمهێنانی غاز لەوێستگەکە بە تەواوی راوەستاوە.
⬅ Back home
Read full article ➡