لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک کەسێک گیانی لەدەستدا
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک کەسێک گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - دووبز لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - دووبز، نزیک بە گوندی عەمشە روویدا. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە، هاوکات دوو کەسی دیکەش برینداربوونە.


⬅ Back home Read full article ➡