Kurdistan24 · 14 Nov 2026
ئەمریکا پێشنیاری کردووە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ کیێڤ دەست لە خاکی دۆنباس هەڵبگرێت
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دانوستانکارانی ئەمریکی لە بەرامبەر ئەندامێتی لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پێشنیاری کشانەوەی ئۆکرانیایان لە ناوچەی دۆنباس خستووەتەڕوو. گوتیشی، ئەم پێشنیارە دوای خولی دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا لە ئەبوزەبی هاتووە. شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، گوتی: ئەمە یەکەمجارە لە کاتی دانوستانەکاندا پرسی بەستنەوەی ئەندامێتی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، بە دەستبەرداربوون لە خاک دەورووژێندرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡