ماکرۆن: ئاسایشی ئۆکرانیا ئاسایشی فەرەنسایە و دەیپارێزین
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

ماکرۆن: ئاسایشی ئۆکرانیا ئاسایشی فەرەنسایە و دەیپارێزین

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "ئەوەی لە ئۆکرانیا روودەدات راستەوخۆ پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، چونکە ئاسایشی بەکۆمەڵی ئێمە لە ئارادایە و یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرگری لەخۆکردن، بە واتای پاراستنی فەرەنسا و گەلی فەرەنسایە." شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس روونیکردەوە، ئەگەر رووسیا بە توندوتیژی ئیرادەی خۆی بەسەر وڵاتێکی ئەورووپیدا بسەپێنێت، ئەوا هەموو ئەورووپا لاواز دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡