Kurdistan24 · 15 Nov 2026
رووداوێکی هاتوچۆ لە ئیلام؛ نۆ کەس گیانیان لەدەست دا و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگری کارمەندانی کەرتی نەوت لە سنووری پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. بەهزاد نوورمحەممەدی، بەرپرسی فریاکەوتنی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاند؛ رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، کاتژمێر 07:25 لەسەر رێگەی نێوان دەشت عەباس – موورمووری لە سنووری شارۆچکەی ئاودانان رووی داوە و لە کۆتایی پرۆسەی پشکنین و فریاگوزاریدا دەرکەوتووە کە ژمارەی قوربانییان گەیشتووەتە نۆ گیانلەدەستدان و 15 بریندار.
⬅ Back home
Read full article ➡