Kurdistan24 · 15 Nov 2026
100 دۆلاری ئەمریکی 170 هەزار دیناری تێپەڕاند
جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزییەوە و ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە سەرووی 170 هەزار دیناری عێراق مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، لەگەڵ دەسپێکی رۆژێکی نوێی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزینی بەرامبەر بە دۆلار تۆمارکرد و ئێستا لە 100 دۆلاری ئەمریکی بە 170,150 دینار ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡