Kurdistan24 · 15 Nov 2026
دانی ئەلڤێس بەهۆی گرنگیدانی زۆر بە ئایینەکەی لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە
پەیوەندی نێوان جوانا سانز و دانی ئەلڤێس کۆتایی پێهاتووە و دوای نزیکەی نۆ ساڵ لە هاوسەرگیری و هەبوونی کچێک، مۆدێلە ئیسپانیەکە و یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لە لێواری جیابوونەوەدان، بڕیارێک کە دەگووترێت بەهۆی ئەو ڕێبازە ئاینییەیە کە یاریزانەکەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە چەند مانگی ڕابردوودا گرتویەتیەبەر. ئەم هەواڵە لەلایەن خاڤیێر هۆیۆس رۆژنامەنوسی ناودار لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئاشکرا کراوە و ئەو رۆژنامەنوسە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو مۆدێلە تەمەن 34 ساڵە کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡