964media · 15 Nov 2026
لەتە بلۆک و شتی سەیر لەناو مەنهۆڵەکانی چەمچەماڵ دەرهێنرا
964+ شۆرش قادری بۆ رێگری لە دروستبوونی لافاو، لە چەمچەماڵ ئاوەڕۆکان پاک دەکرێنەوە و لەکاتی خاوێنکردنەوەیان، تیمەکان لەتە بلۆک و شتی سەیر سەیر لەناو مەنهۆڵەکان دەردەهێننەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و باشترکردنی کارایی سیستەمی ئاوەڕۆ و رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو، تیمەکانی شارەوانی چەمچەماڵ بەردەوامن لە هەڵمەتی کردنەوە و پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و لابردنی بەربەست و زیادەڕەوییەکان.
⬅ Back home
Read full article ➡