485 تۆن برنج دیار نەماوە و نەزاهە دەڵێ؛ دوو ئەمین کۆگا قۆڵبەست کران
964media · 15 Nov 2026

485 تۆن برنج دیار نەماوە و نەزاهە دەڵێ؛ دوو ئەمین کۆگا قۆڵبەست کران

964+ ئەحمەد مستەفا دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دوو کارمەندی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگای میسان دەستبەسەر کراون، بەهۆی ونبوونی بڕێکی زۆر لە بەرهەمی برنج و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی. ئەو برنجەی دیار نەماوە، 485 تۆنە. بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، تیمی لێکۆڵینەوەی نوسینگەی دەستپاکی لە میسان، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنینی زانیارییەکان، دوو پاسەوانی کۆگای لە لقەکەی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە دەستبەسەر کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡