Westga News · 15 Nov 2026
مەسرور بارزانی: رێگە بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان نادەین
وێستگەنیوز- بابان عومەر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی راگەیاندنی دووەم قۆناغی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر رایگەیاند، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەمووانە و رێگە بە دابەشکردنی هەرێم نادەن. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە، "لە هیچ شتێک سڵ ناکەینەوە بۆ ئەوەی رێگری لە دابەشبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین"، داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد دژی دابەشکردنی هەرێم بوەستنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡