Kurdistan24 · 15 Nov 2026
نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بۆرسەی هەولێر دابەزی
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر بۆ 330 هەزار دینار دابەزی، بازرگانێکی سووتەمەنیش دەنگۆی گەیشتنی نرخەکەی بۆ 400 هەزار دینار رەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە بە دابەشکردنی نەوتی حکوومی نرخەکەی زیاتریش دادەبەزێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی 220 لیتری بە 330 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡