964media · 15 Nov 2026
جارێکی تر مادە رەشەکە لە شارەزوور رژێندرا
964+ بڕوا مەجید- شارەزوور ماددە رەشەکە بەرۆکی شارەزوور بەرنادات و دیسانەوە لە نزیک زەڕایەن و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە رژێندراوە. پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆی ماددەکەی گرتووە کە تیایدا وەک تێزاب دەردەکەوێت، لە نزیک شەقامی زەڕایەن بۆ دەربەندیخان و لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی رژێندراوە. رێک ساڵێک و 12 رۆژ لەمەوبەر، 964 وەک یەکەم میدیا، رژانی مادە رەشەکەی لە سنووری شارەزوور بڵاوکردەوە و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە 964 یەکەم میدیایە رژاندنی مادەکە بڵاو دەکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡