Kurdistan24 · 15 Nov 2026
خەڵاتەکانی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کەرکووک دابەشکران
خەڵاتەکانی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کەرکووک، بەبەشداری 16 نمایشی ناوخۆیی و جیهانی بەڕێوەچوو و تێیدا شەش خەڵاتی سەرەکی دابەشکران. یەکشەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2026، نەژاد نەجم، سەرۆکی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "خەڵاتەکانی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کەرکووک بریتی بوون لە، خەڵاتی باشترین بیرۆکە درا بە نمایشی ئاکامی ئەوین، بەرهەمی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان. خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ درا بە کەیوان ئازار رەخش لە نمایشی ڕۆشتن تا نەگەیشتن، بەرهەمی سنە."
⬅ Back home
Read full article ➡