Kurdsat News · 15 Nov 2026
دادگای فیدراڵی عیراق دەرکردنی فەرمانسالاریی بۆ وەستانی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە
دادگای فیدراڵی عیراق، دەرکردنی فەرمانسالاریی بۆ وەستانی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە، بەڵام سکاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی شەشەمی پەرلەمان وەک خۆی ماوەتەوە. دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، داواکاریی دەرکردنی فەرمانسالاریی (ئەمری وەلائی) جووڵانەوەی نەوەی نوێی رەتکردەوە، پارێزەر دابان ئەحمەد جەبار روونکردنەوەیەکی یاسایی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە، ئەو بڕیارە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی کۆی سکاڵاکە نایەت.
⬅ Back home
Read full article ➡