مێسی لاپچینە تایبەتەکەی دەداتە کینان یەڵدز
Rudaw · 15 Nov 2026

مێسی لاپچینە تایبەتەکەی دەداتە کینان یەڵدز

رووداو دیجیتاڵ کینان یەڵدز، یاریزانی تورکیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، دیارییەکی تایبەتی لە ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسییەوە پێگەیشت؛ ئەمەش لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بەهۆی پێکانەوە، روویدا. لیۆ مێسی لاپچینێکی تایبەتی خۆی بۆ یاریزانە گەنجە تورکەکە نارد، کە بەتایبەتی بۆ ئەو دروست کرابوو و لە دوا یارییەکەیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەپێی کردبوو. یەڵدز لە ڤیدیۆیەکدا کاتێک دیارییەکەی مێسی وەردەگرێت، باسی سەرسوڕمانی خۆی کرد و گوتی "ئەگەر کەسێکی زۆر هەستیار بوومایە، ئێستا دەگریام".


⬅ Back home Read full article ➡