Rudaw · 15 Nov 2026
هالاند باسی ئەگەری رۆیشتن لە مانچێستەر سیتی دەکات، ئەگەر یانەکە سزا بدرێت
رووداو دیجیتاڵ ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، بێدەنگی بەرامبەر ئەو تۆمەتانە شکاند، کە رووبەڕووی یانەکەی بوونەتەوە، بە پێشێلکردنی یاسا داراییەکانی پرێمەرلیگ و گوتی، لە کاتێکدا لیژنە یاساییەکان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن، بۆچی من قسەی لەسەر بکەم؟ هالاند بەشداری لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بەسەر هەڵبژاردەی وێڵز لە قۆناخی یەکەمی نەیشنسلیگ کرد، دووپاتیکردەوە، هەموو سەرنجی لەسەر پێشاندانی باشترین ئاستە لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
⬅ Back home
Read full article ➡