دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە بەشداریی نزیکەی 100 دەزگای چاپ کرایەوە
Kurdistan24 · 15 Nov 2026

دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە بەشداریی نزیکەی 100 دەزگای چاپ کرایەوە

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و نووسەران، دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرایەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش رایدەگەیەنێت کە زیاتر لە 15 وڵاتی بیانی و دەزگاکانی ناوخۆ تێیدا بەشدارن. ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، نووسەران و رۆشنبیران، چالاکییەکانی دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستی پێ کرد و بڕیارە بۆ ماوەی 6 رۆژ بەردەوام بێت.


⬅ Back home Read full article ➡