964media · 15 Nov 2026
کێشەی موڵک نزیکەی 5000 ماڵی خستووەتە ناو نیگەرانییەوە
964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک کێشەی موڵکایەتی لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک، نیگەرانییەکی فراوانی لەنێوان دانیشتووانی گەڕەکەکە دروست کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەسێک کە خەڵکی موسڵە داوای گەڕاندنەوەی 27 دۆنم زەوی دەکات لەو ماڵانە. کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر خێزانی تێدا نیشتەجێن. بەپێی قسەی دانیشتووانی گەڕەکە بۆ 964، ئەم کێشەیە نزیکەی 5,000 ماڵی گرتووەتەوە و لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 500 ماڵ ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، هەروەها سکاڵا لەسەر 30 خێزان تۆمار کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡