Rudaw · 15 Nov 2026
فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەرانی یەکێتی لەنێو حکومەت گەڕانەوە سەر کارەکانیان
دوای ئەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەکو پێکهێنەرێکی سەرەکیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کشانەوەی دا، ئەمڕۆ بەشی زۆریان (فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەر) گەڕانەوە سەر کاری خۆیان و لە وەزارەتە جیاوازەکان دەوامیان کرد. پەرلەمانی کوردستان دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە (تشرینی یەکەمی 2024) کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد. ئەم هەنگاوە کاردانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیاری دا لە حکومەت بکشێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡