سلێمانی بەسەرکەوتنێکی گەورە دەستیپێکرد
Channel8 · 15 Nov 2026

سلێمانی بەسەرکەوتنێکی گەورە دەستیپێکرد

لە خولی پلە دووی یانەکانی عێراق، یانەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە ئوم ڕەبیعینی بردەوە. لە یارییەکی دیکەی هەمان خول، ئاکرێ بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە حەویجەی بردەوە و شێروانە و تووزیش لە یارییەکی دیکەی خولەکەدا بێگۆڵ بوون. گۆڵەکانی یانەی سلێمانی لە ڕێگەی یاریزانان، شادومان سەباح و سوهەیب تەها و مارکۆ محەممەد و جابر محەممەد تۆمارکران.


⬅ Back home Read full article ➡