Rudaw · 15 Nov 2026
کۆنسووڵی فەرەنسا: کاراکردنەوەی پەرلەمان یاساییە و پشتیوانی یەکگرتوویی هەرێمی کوردستانین
کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا بە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوت، وڵاتەکەی پشتگیری لە "قەوارەیەکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان دەکات و کاراکردنەوەی پەرلەمان بە هەنگاوێکی یاسایی دەزانێت" و هانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان. ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە (15ی تشرینی دووەمی 2026) لە پیرمام، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئێمانوێل مینیو، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡