VAR · 15 Nov 2026
پورتوگال بێ رۆناڵدۆ خراپ کەوت
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی پورتوگال بە بێ رۆناڵدۆ لەناو یاریگای خۆیدا توشی شکستێکی زۆر گەورە بوو. پورتوگال لە نەیشن لیگدا یەک بە چوار بە هەڵبژاردەی داینمارک دۆڕا. بەشێک لە هاندەرانی پورتوگال لە گۆڵی چوارەمی دانیمارکدا یاریگایان جێهێشت، بەشێکی تریشیان هاواریان دەکرد رۆناڵدۆ رۆناڵدۆ رۆناڵدۆ. هەرچەندە یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال رێزێکی زۆری لە رۆناڵدۆ گرت و سەرجەم یاریزانەکانی بە درێسی ژمارە 7ەوە ناردە ناو یاریگاوە، بەڵام یاریزانەکان لە ئاست خۆیاندا نەبون و زۆر خراپ یارییان کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡