Westga News · 15 Nov 2026
بریکاری وەزارەتی نەوت: ئەو سەروەت و سامانەی لە ناو خاکی سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی دەکات
وێستگەنیوز- ئارام عەلی عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دوای شەش مانگی تر بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکانی چەمچەماڵ و کۆرمۆر بگاتە ملیارێک پێ سێجا، ئەمەش دەبێتتە هۆی دروستبوونی سەدان ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە لە سەرووی پێویستییەکانی هەرێمی کوردستانەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سەروەت و سامانەی لە ناو خاکی پارێزگای سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی دەکات، وە هەردوو کێڵگەی (کۆرمۆر) و (چەمچەماڵ)یش بە گەورەترین کێڵگەی غاز لە عێراقدا دادەنرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡