Kurdistan24 · 15 Nov 2026
سعوودیە دوو درۆنی حوسییەکانی لە ئاسمانی مەککە تێکشکاند
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویانە دوو درۆن لە ئاسمانی مەککە لە رۆژئاوای سعوودیە تێکبشکێنن، لەلایەن حووسییەکان لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوون. یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری سعوودیە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی سەرکەوتووانە درۆنەکانیان لە ئاسماندا تێکشکاندووە. سەرەڕای ئەوە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج یان قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡