خوشکەکەی مەرزیە فەریقی لەبارەی دوێتەکەی چیا و مەرزیە دێتە دەنگ؛ "ڕەزامەندیی خێزانەکەمان لەسەر بوو"
VAR · 15 Nov 2026

خوشکەکەی مەرزیە فەریقی لەبارەی دوێتەکەی چیا و مەرزیە دێتە دەنگ؛ "ڕەزامەندیی خێزانەکەمان لەسەر بوو"

مێهری فەریقی، خوشکی هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزیە فەریقی، لەبارەی ئەو دوێتە هونەرییەی نێوان چیا محەمەد و مەرزیە کە بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە، هاتە دەنگ و ڕەزامەندیی خێزانەکەیان لەسەر ئەو کارە ڕاگەیاند. مێهری فەریقی ڕایگەیاند: "ئێمە وەکو خانەوادەی فەریقی بە هەموو خوشک و برا ڕەزامەندیمان دەربڕی بەرامبەر بە کاک چیا بۆ ئەم خزمەتە جوانە، خۆم و عایلەکەم دووبارە لێرەوە سوپاسی خۆی و گروپە بەتواناکەی دەکەین کە بە جوانترین شێوە بە ژیریی دەستکرد پێشکەشی هەوادارانی مەرزیە گیانیان کرد".


⬅ Back home Read full article ➡