سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە
Kurdsat News · 15 Nov 2026

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەی بوون، دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران. هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکانەوە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری کردەوە.


⬅ Back home Read full article ➡