Kurdistan24 · 15 Nov 2026
سوپای یەمەن: 906 ئۆپەراسیۆنمان دژی حووسییەکان ئەنجامداوە
هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "فەجری یەمەن"، 906 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی پێگەکانی چەکدارانی حووسی ئەنجام داوە، بەو هۆیەوە 201 چەکدار و سەرکردەی مەیدانیی ئەو گرووپە لەچالاکی خراون و دەیان کەرەستەی سەربازییشیان تێکشکێنراون. عەقید روکن ماجد نوزەیلی، گوتەبێژی فەرمیی سوپای یەمەن رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا پێکهاتبوون لە 41 هێرشی ئاسمانی، 18 ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، 90 بۆردومانی مووشەکی بە راجیمە، و 757 بۆردومانی تۆپخانەی مەیدانی.
⬅ Back home
Read full article ➡