Kurdistan24 · 15 Nov 2026
ترەمپ فشار لە کۆنگرێس دەکات بودجەی سیستەمی چاودێریی ئاسمانی پەسەند بکات
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە بودجەی پێویست بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی چاودێریی جموجووڵی ئاسمانی تەرخان بکات و جەختیکردووەتەوە، پێویستە تێچووی پڕۆژەکە بە یەکجار دابین بکرێت. یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، پەسەندکردنی ئەو بودجەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کارەکانی پەرەپێدانی سیستەمەکە بە خێرایی و کارایی بەڕێوەبچن. ترەمپ دووپاتیکردەوە، ئەمریکا توانای ئەوەی هەیە باشترین سیستەمی چاودێریی جموجووڵی ئاسمانی لە جیهاندا هەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡