ئۆزگور ئۆزێل: ئامادەین دەسەڵات بگرینەدەست
Kurdistan24 · 15 Nov 2026

ئۆزگور ئۆزێل: ئامادەین دەسەڵات بگرینەدەست

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێی تورکیا، نەخشە رێگە و ستراتیژی نوێی حزبەکەی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، گەل داوای نوێبوونەوە دەکات و ئەوانیش بە تیمێکی تۆکمە ئامادەن بەرەو حوکمڕانی هەنگاو بنێن. ئۆزگور ئۆزێل لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر شێوازی کارکردنی نوێی حزبەکەی و رایگەیاند: "لە ئەنجوومەنی پارتەکەماندا بە سێ گرووپی سەرەکی کار دەکەین؛ کە پێکهاتوون لە 76 پەرلەمانتاری فراکسیۆن، 40 کادیری بەشی ڕێکخستن، لەگەڵ 43 پسپۆڕ بۆ داڕشتنی سیاسەتی هەنگاونان بەرەو دەسەڵات."


⬅ Back home Read full article ➡