Kurdistan24 · 15 Nov 2026
تاران کارگەیەکی ناوخۆیی بۆ وزەی ئەتۆم کارادەکات
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، زانایانی وڵاتەکە توانیویانە یەکەم کارگەی ناوخۆیی بۆ توانەوەی ناوکی پەرەپێبدەن و جەختیکردەوە، بەم نزیکانە دەچێتە قۆناخی کارکردنەوە. یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێرانی راگەیاند: "یەکەم دامەزراوەی توانەوەی ئەتۆم لە ئێران، دیزاین کراوە بۆ بەکارهێنان لە کەرتی بەرهەمهێنانی جۆراوجۆردا، بەتایبەت بەرهەمهێنانی کارەبا و پزیشکی، بەم نزیکانە دەکەوێتە کار."
⬅ Back home
Read full article ➡