Kurdistan24 · 15 Nov 2026
بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی گۆشتی سوور دابەزیوە
ورد و درشتی نرخەکان و بازاڕی مەیدانی ئاژەڵان بزانە بەپێی نوێترین لیستی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر، نرخی زۆربەی جۆرەکانی گۆشتی سوور لە مانگی 11 بەراورد بە مانگی 10 بە بڕی هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک دابەزیوە. هاوکات لە مەیدانی ئاژەڵانیش کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی زیندوو تووشی سستی بووە و ناردنی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی عێراق لە 10 هەزار سەرەوە بۆ 2 هەزار کەمبووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡