هەر کەسێک کارێکی تازەی کردبێتەوە یارمەتی دەدەن
964media · 15 Nov 2026

هەر کەسێک کارێکی تازەی کردبێتەوە یارمەتی دەدەن

964+ کۆسرەت ئەحمەد - هەولێر کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی هەولێر لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە، هاوکاریی ئەوانە دەکەن کە تازە دەستیان بە کار کردووە و لە پەیجی خۆیشیانەوە ریکلامیان بۆ دەکەن. ئەمڕۆ هەموو مەحەلەبیی گەنجێکیان کڕیوەتەوە و بە خۆڕایی دەیدەنە خەڵک، تا تامی بکەن و دووبارە بۆ کڕینەوەی بێنەوە. بۆتان موئەیەد یەکێک لە گەنجە خۆبەخشەکان بە 964ی وت، ئەمان خۆیان 13 گەنجن ئێستا و دوکانداریشن لە هەرکوێ کەسێک کارێکی تازەی دانابێت دەچن هاوکاری دەکەن تا زیاتر خەڵک بیناسن و بازاڕی باش بێت.


⬅ Back home Read full article ➡